ئارشیف
|
|
Saturday, May 24, 2003
له پۆستخانه
هاوسه‌ره گه‌نج و جوانه‌كه‌ی سلادكۆپێرتسۆڤ، سه‌رۆكی پۆستخانه‌ی شاره‌كه‌مان، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر ناشت. به پێی داب و نه‌ریتی باب وباوانمان، له
سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی كه له بینای پۆست دا گیرابوو به‌شداریمان كرد.
كاتی شیرنی "بلینی"یه‌كانیان هێنا، پیری ژنمردوو، به ناخۆشی هۆلاندی و گووتی:
- چاو له‌و بلینیانه ده‌كه‌م، ژنه‌كه‌م وه‌بیر دێته‌وه... فه‌قیره هه‌ر وه‌ك ئه‌و بلینیانه، نه‌رم و نۆڵ و جوان بوو... هه‌ر وه‌ك بلینی!
چه‌ند كه‌سێ سه‌ریان ڕاوه‌شاند و ده‌ریان بڕی:
- حاشای لێ ناكرێ، خێزانتان به ڕاست ژنێكی جوان بوو... ژنێ بوو ڕاده یه‌ك!
- به‌ڵێ... ئه‌وه‌نده جوان بوو هه‌موو سه‌ریان سوڕ ده‌ما... به‌ڵام كاكینه، پێتان وا نه‌بێ ئه‌وم هه‌ر له‌به‌ر جوانی و خولقی خۆش و ئیزه‌دیی خۆش ده‌ویست. نا! له‌و دونیایه دا كه مانگ تریفه‌ی ده‌خاته سه‌ر، ئه‌و دوو چۆنییه‌تیان ژنی تریش هه‌یه... ئه‌من ئه‌وم بۆ خوویه‌كی ڕووحی تر خۆش ده‌ویست. به‌ڵێ، خوا لێی خۆش بێت... ده‌زانن، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ژنێكی ده‌م به پێكه‌نین و قسه له‌ڕوو و به‌ناز بوو، وێڕای ئه‌وانه سه‌باره‌ت به من وه‌فای هه‌بوو.
هه‌ر چه‌نده ئه‌من خۆم نزیكه‌ی شه‌ست ساڵم ته‌مه‌نه به‌ڵام ژنه بیست ساڵه‌كه‌م په‌لی نهدهبزواوت و داوێنی پاك بوو! قه‌ت هه‌ڵنه‌كه‌وت خه‌یانه‌ت به مێرده پیره‌كه‌ی بكا!
مجێوری كلیسه خه‌ریكی ئاخنینه‌وه‌ی زگی بوو له ناو كۆمه‌لی ئێمه دا، به كۆخهیهك و منگه منگێك شكی خۆی ده‌ربڕی. سلادكۆپێرتسۆڤ ڕووی تێ كرد و پرسی:
- كه وایه قسه‌كانم باوه‌ر ناكه‌ی؟
مجێو‌ر، به شه‌رمه‌وه وڵامی داوه:
- نه ئه‌وه بێ باوه‌ر نه‌كه‌م، به‌ڵام .. ئه‌و ڕۆژانه ژنی لاو زۆر ... كه‌مته‌رخه‌م و ... ئوروپی باو بوون... ڕاندهووو سۆسی فه‌ره‌نسی و ... له‌و قسانه...
- ئێوه شك ده‌كه‌ن به‌ڵام من ده‌یسه‌لمێنم!
من به دامه‌زراندنێ هه‌ندێ شێوه‌ی ناوبراو به ستراتێژیكی، هه‌ستی داوێنپاكی ژنه‌كه‌م وه‌ك مه‌ته‌رێزه شهر، پته‌وتر ده‌كرد. به جوولانه‌وه‌ی من و به پێی ئه‌و تڕه كهڵهكانهی من ده‌كارم ده‌كرد، بۆی نه‌ده‌لوا به هیچ چه‌شنێ، خیانه‌تم پێ بكا. ئه‌رێ، كاكینه، كهڵهكم لێده‌دا تا نوێنی ژن و مێردایه‌تیم لێ نه‌شێوێ. ده‌زانن، هه‌ندێ ووشه ده‌زانم وه‌ک ناوی شه‌و وان. به‌سه یه‌كیان بڵێم تا سه‌رم به ئاسووده‌یی بكه‌مه سه‌ر سه‌رین و ته‌خه لێی بنووم...
- مه‌به‌ستتان كامه ووشه‌كانه؟
- ووشه‌ی زۆر ئاسایی. ده‌زانن، له شار دا دهمگۆم ده‌خسته‌وه. هه‌لبه‌ت ئێوه ئه‌و دهمگۆیانه ده‌زانن، بۆ وێنه تووشی هه‌ر كه‌س ده‌بووم ده‌مگووت: " ژنه‌كه‌م ئالێنا، ده‌گه‌ڵ ئیوان الێكسیێویچ زالیخڤاتسكی یانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌كه‌مان نێوانی هه‌یه و حهزیهتی."
هه‌ر ئه‌و قسه كورته ئه‌رخه‌یانی ده‌كردم. دوای ده‌مگۆی وه‌ها، پیاوم ده‌ویست بوێرێ و خوار بروانێته ئالێنای. له هه‌موو شاره‌كه‌مان یه‌كم پێ نیشان دهن ترسی له تووڕه‌یی زالیخڤاتسكی نه‌بێ. پیاو هه‌ر ده‌گه‌یشتنه ژنه‌كه‌م، به په‌له دوور ده‌كه‌وتنه نه‌كا تووشی تووڕه‌یی سه‌رۆك پۆلیس بن. هه هه ها! هه‌ر كه‌س تووشی به تووشی ئه‌و سمێل زله‌ی هات تێداچوو! تا چاو لێك بنێی پێنج سووچی بۆ ههڵبهستووی. بۆ وێنه ده‌زانێ پشیله‌ی كه‌سێك ناو بنێ " چوار پێی بهڕهللا له كۆلان " و به پێی ئه‌و ناوه كابرای تووش بكا.
هه‌موو به سه‌ر سوڕمان و عه‌به‌ساوی پرسیمان:
- ئه‌ی ژنهكهتان حه‌زی زالیخڤاتسكی نه‌بوو؟
- نا، ئه‌و هه‌ر ئه‌و كهڵهكهیه باسم ده‌كرد... هه هه ها! ئه‌وه ئه‌و كلاوه زلهێه له سه‌ر ئێوه‌ی لاوم داده‌نا!
نزیك سێ ده‌قیقه‌یه‌ك به بێده‌نگی تێپه‌ڕی. دانیشتبووین و لێوهكامان به سه‌ر یهكدادابوو. شه‌رمه‌زار و شه‌مزاوی ئه‌و كڵاوه زله بووین ئه‌و پیره ورگنه لووت زله له سه‌ری نابووین. ئاخیری مجێو‌ر زاری هه‌ڵپچری و به بۆڵه‌بۆڵ گووتی:
- خوا یار بێ، دیسان ژن دێنیه‌وه
ساڵی 1883 زایینی
نووسراوی: ئانتۆن چێخۆف
وه‌رگێڕاوی: داشقه
له كتێبی: "كۆمه‌ڵی به‌رهه‌می چێخۆف"، وه‌رگێر به فارسی: "سێ‌رۆژ ستێپانیان"
9:14 PM
Comment
Monday, May 05, 2003
خه‌سووی پارێزه‌ر
ئه‌و نه‌قڵه، له به‌ره به‌یانێكی خۆش، ڕاست دوای به‌سه‌ر چوونی مانگێك له زه‌ماوه‌ندی میشێڵ پوزیرۆڤ و لیزا مامونینا دا قه‌وما. دوای ئه‌وه‌ی میشێڵ قاوه‌كه‌ی خوارده‌وه و به چاو له كڵاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕا هه‌تا به زووتر كات بچێته شوێنی ئیشی خۆی، خه‌سووه‌كه‌ی هاته ژووری ئه‌و و گووتی:
- میشێڵ، ده‌مهه‌وێ 5 ده‌قیقه‌یه‌ك له كاتتان بگرم. مۆڕه‌ی مه‌كه، دۆستی خۆشه‌ویست... ده‌زانم زاوا پێیان خۆش نییه هاوده‌نگی خه‌سوویان بكه‌ن، به‌ڵام پێم وایه ئێمه...له‌و بابه‌ته‌وه چ گرفتێمان نییه. نێوانی من و ئێوه، نێوانی خه‌سوو و زاوایه‌تی نییه، به‌لكوو ههردوووكمان ئینسانی عاقڵین... زۆر شتمان لێك ده‌چێ... وا نییه؟
خه‌سوو و زاوا دانیشتنه سه‌ر مۆبیلهگهورهكه.
- فه‌رمایشت چییه دایه خانم؟
- جه‌نابت پیاوێكی تێگه‌یشتووی، میشێڵ، زۆر تێگه‌یشتوو؛ منیش.. هێنده.. تێنه‌گه‌یشتوو نیم... هیوادارم بتوانین قسه‌ی یه‌كدی تێبگه‌ین. مه‌ودایه‌كه به ته‌مام قسه‌ت ده‌گه‌ڵ بكه‌م ڕۆڵه‌كه‌م... تكایه ڕه‌پ و ره‌وان، سوێندت داده‌ده‌م به هه‌ر چی پیرۆزه، بێ پێچ و په‌نا پێم بڵێ به ته‌مای چ به‌ڵایه‌ك به سه‌ر كچه‌كه‌م بێنی؟
زاوا چاوه‌كانی خر بوو و ڕاما. خه‌سوو درێژه‌ی دا:
- ده‌زانی، من چ به‌ر په‌رچی ئه‌وه نیم... هه‌مووی ئه‌وانه ڕاسته! به‌ڵام ئاخر بۆ؟ عیلم و زانست، شتی چاكه، ئه‌ده‌ب و شێعر هه‌ر وه‌ها! من له‌و شتانه ده‌گه‌م! مرۆڤ كه‌یفی به ژنێكی خوێنده‌وار و زانا دێت... من خۆم ژنێكی خوێنده‌وارم و له‌و شتانه ده‌گه‌م... به‌ڵام، فریشته‌كه‌م، زێدهسهری بۆ؟
- چت فه‌رموو؟ چاك له مه‌به‌ستتان ناگه‌م...
- منیش سه‌ره و ده‌ره له جووڵانه‌وه‌ی تۆ له ئاست لیزاكهم ده‌رناكه‌م! ڕاسته زه‌ماوه‌ندت له گه‌ڵ كردووه، به‌ڵام پێت ده‌كرێ بڵێی دۆست و هاوسه‌رته؟ نا! ئه‌و دیلی تۆیه! زانسته‌كان و كتێبه‌كان و بۆچوونی ڕهنگاورهنگتان.. هه‌موو ئه‌وانه، ڕاست و به جێ، به‌ڵام دۆستی به‌رێز، له بیر مه‌كه ئه‌و كچی منه! ئێوه له ناوی ده‌به‌ن! من ناهێڵم!.. ئه‌و به‌شێ له جه‌رگی منه! ئه‌تۆ ئه‌وه له ناوی ده‌به‌ی! ئێستا مانگێك له زه‌ماوه‌ندتان تێنه‌په‌ڕیوه كچه‌كه‌م وه‌ک كلكه ته‌شی لاواز بووه! له به‌یانه‌وه تا ڕۆژئاوابوون، كتێب و گۆڤاری كه‌رانه ده‌خوێنێته‌وه! له مشتێ ده‌ستنووس، ڕوونووسی ده‌كا! ئه‌و كارانه، ئازیزم، كاری ژنان نییه! ئێوه بۆ هیچ جێگه‌یه‌كی نابه‌ن، ژیانی له ناو ده‌به‌ن! نه هات و چۆی له‌گه‌ڵ كه‌س هه‌یه، نه ده‌چێته شایی و هه‌ڵپه‌ركێ. به ڕاست جێی سه‌ر سوڕمانه! له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا، ته‌نانه‌ت جارێكیش نهتبردۆته شاییه‌ك! چ نه‌بێ ... جارێك...!
- وایه! نهمبردۆته هه‌ڵپه‌ركێ چوون خۆی پێی خۆش نه‌بوو. چاكه له خۆی بپرسی... تا بزانی چۆن سه‌باره‌ت به میوانی و شایی و هه‌ڵپه‌ركێ بیر ده‌كاته‌وه، نا، ئازیزه‌كه‌م! ئه‌و ڕقی له‌و كات تێپه‌ر كردنانهیه ناوی كات كوشتنه!
ئه‌گه‌ر ده‌بینی له به‌یانه‌وه تا شه‌و كتێب ده‌خوێنێته‌وه یا ده‌نووسێ و فێر ده‌بێ، بڕواتان بێت كه‌س به زۆری پێی ناكا... من له به‌ر ئه‌وانه‌یه خۆشم ده‌وێ... ئێسته‌ش به هه‌موو ڕێزمه‌وه داواتان لێ ده‌كه‌م له‌وه به دوا له كاری ئێمه دا خۆ تێوهرمهدهن... ئه‌گه‌ر لیزا بیهه‌وێ باسی شتی وا بكا، بۆخۆی ده‌ریده‌بڕێ...
- تۆ پێت وایه؟ چما نابینی چه‌نده شه‌رمێون و بێزمانه؟ ئه‌وین زمانی پێ گرێ داوه! كاكی به‌ڕێز، من نه‌بوومایه، تا ئێستا به زنجیر و پێوهنتهوه كردبوو! به‌لكوو، ئێوه زاڵم و زۆردار بن!و تكاتان لێده‌كه‌م، هه‌ر له ئه‌مرۆوه، كرده‌وه‌تان بگۆڕن!
- هه‌ر باسیشی مه‌كه‌ن...
- نه‌كه‌م؟ پێت وایه دواندنی تۆ چم پێوه زیاد ده‌كا؟ ئه‌گه‌ر لیزای كچم له‌و ناوه دا نه‌بووبا، قه‌ت ئاوده‌نگی تۆم نه‌ده‌كرد! زگم به كچه‌كه‌م ده‌سووتێ! بۆخۆی لێم پاڕاوه‌ته‌وه ئه‌و باسه‌ت ده‌گه‌ڵ بكه‌م.
- ئیدی ئه‌وه‌یان درۆیه... دانی پێ دا بێنه درۆیه ده‌كه‌ی... درۆی په‌تی...
- درۆ؟ ئێستا پێت نیشان ده‌ده‌م تا بزانی، پیاوی بێرهحم !
وای گووت و به پڕتاو هه‌ستا سه‌رپێ و ئاڵقه‌ی ده‌رگای سووڕاند. ده‌رگا به دووتایی كرایه‌وه و میشێڵ چاوی كه‌وته لیزای خۆی له چوار چێوه‌ی ده‌رگا دا وه‌ستابوو و ده‌سته‌كانی له یه‌كتر ده‌سوو و هه‌نیسكی ده‌دا، ده‌م و چاوی له‌باری به فرمێسك داپۆشرابوو. میشێڵ هه‌لینگی دا بۆ لای...
- تۆ قسه‌كانی ئێمه‌ت بیستووه؟ ده خۆت جوابی دایكت بده‌وه. با كچه‌كه‌ی چاك بناسێ!
- دایكه‌كه‌م... دایكم ڕاست ده‌كا... من تاقه‌تی ئه‌و ژیانه‌م نییه... زهجرێ ده‌كێشم ...
- هه‌م... كه ئاوا!.. زۆر سه‌یره!.. ئه‌ی بۆ بۆخۆت ئه‌و شتانه ده‌گه‌ڵ من باس ناكه‌ی؟
- ئه‌من... ئه‌من... ده‌ترسێم تووڕه بی...
- به‌ڵام تۆ نه‌بووی دژ به بێكاری و خه‌ساربوون درێژدادڕیت ده‌كرد؟ هه‌میشه ده‌تگووت منت له به‌ر بڕوا و بۆچوونم خۆش ده‌وێ و له ژینگه‌ی پێشووت بێزت هه‌ڵده‌ستێ!
من به هۆی ئه‌و قسانه بوو عاشقی تۆ بووم! تۆ پێش زه‌ماوه‌ندمان، ئه‌و شێوه ژیانه بێكهلك و هێچهت پێ كه‌م بوو و بێزت لێی ده‌بۆوه! و ئێستا ئه‌و ئاڵ و گۆڕی بۆچوونت چۆن ده‌بێ لێك بدرێته‌وه؟
- ئه‌و كات ده‌ترسام نهمهێنی... میشێڵ، خۆشه‌ویسته‌كه‌م... وه‌ره و ئه‌مرۆ ئه‌من به‌ره ماڵه ماریا پێترۆڤنا... ئه‌مرۆ ڕۆژی میوانداری وانه.
ئه‌وه‌ی گووت و خۆی به سینگی میشێله‌وه گووشی. خه‌سوو، سهركهوتوویانه گووتی:
- ئێستا بینیت؟ بڕوات كرد؟
وه له ژوور ده‌ر كه‌وت.
میشێل به ده‌م ناڵینه‌وه گووتی:
- ئاخ چه‌نده كه‌ری!
لیزا پرسی:
- مه‌به‌ستت كێیه؟
- ئه‌و كه‌سه‌ی به هه‌ڵه چووه!...
------------------------------------------
( پوزیر به مانای "بڵق"ه)
ساڵی 1883 زایینی
نووسراوی: ئانتۆن چێخۆف
وه‌رگێڕاوی: داشقه
له كتێبی: "كۆمه‌ڵی به‌رهه‌می چێخۆف"، وه‌رگێر به فارسی: "سێ‌رۆژ ستێپانیان"
12:07 AM
Comment
Sunday, April 27, 2003
له ده‌فته‌ری بیرهریهكانی كچۆلهیهك:
13 ئۆكتۆبه‌ر: ئاخیری، به‌خت ده‌قنه‌ی له ده‌رگای منیش هێنا! ده‌بینم و بڕوا ناكه‌م. له خوار په‌نجه‌ره‌كانی ژووره‌كه‌م لاوێكی بالابه‌رزی ژیكهلهی گه‌نمڕه‌نگی چاوڕه‌ش دێت و ده‌چێ. سمێلهكانی بێ وێنه‌یه! بهورۆوه پێنج ڕۆژه له تاوههلات ڕا هه‌تا دره‌نگانی شه‌و، هه‌ر له‌وێ دێت و ده‌چێ و چاو له په‌نجه‌ره‌كانی ئێمه هه‌ڵنابڕێ. وام نواندووه چ فه‌رقی پێناكه‌م.
15 ئۆكتۆبه‌ر: ئه‌مرۆ له به‌یانیه‌وه، باران وه‌ك سێڵاو دادهرژێ، به‌ڵام فه‌قیره هه‌رله‌وێ دێت و ده‌چێ، به چاو مه‌ست كردنێك و ماچ بهرێكردنێكی به حه‌وا دا بۆ خوڕاگری و له خۆ بوردوویی خه‌ڵاتم كرد. بزه‌یه‌كی له سه‌ر دلانی بۆ لێدام. كێیه؟
خوشكم ڤاریا پێی وایه "كابرا" خوازای ئه‌وه و له به‌ر ئه‌وه له ژێر ڕێژنه‌ی باران دا ته‌ر ده‌بێ. حه‌ك چه‌نده خوشكم پاشكهوتوویه!
ئاخر له كوێ بینراوه پیاوێكی گه‌نمڕه‌نگ، حه‌ز له ژنێكی گه‌نمڕه‌نگ بكا؟ دایكم پێی ئهسپاردین باشترین جله‌كانمان بكه‌ینه به‌ر و دانیشینه به‌ر په‌نجه‌ره‌كان. ده‌یگووت: "له وانه‌یه مرۆڤێكی ده‌غه‌ڵ و فریوباز بێت، به‌ڵام كێ چووزانێ له وانه‌شه مرۆڤێكی باش بێت."
فریوباز!.. ئه‌وه‌ش بوو به قسه؟! دایه گیان به ڕاستی چ تێناگه‌ی!
16 ئۆكتۆبه‌ر: ڤاریا وا ده‌نوێنێ من ژیانی ئه‌وم ڕه‌ش كردووه. ده‌ڵێی خه‌تای منه "ئه‌و" منی خۆش ده‌وێ نه‌ک ڤاریای! به دزی به كه‌ڵێنی په‌نجه‌ره دا، كورته نووسراوێكم هاویشته كۆڵانێ. ئۆف چه‌نده ئۆینبازه! به كوته گێچێك، له سه‌ر قۆڵی نووسی: "ئێستا نا". دوایه‌ش، پیاسه‌ی كرد و پیاسه‌ی كرد و به هه‌مان له‌تكه گێچ له سه‌ر دیواری به‌رانبه‌ر نووسی: " پێم ناخۆش نییه، به‌ڵام با بمێنێ بۆ دوایه" و زوو نووسراوه‌كه‌ی سڕی. نازانم هۆی چییه دڵم به توندی دهیكوتێ.
17 ئۆكتۆبه‌ر: ڤاریا ئانیشكی له ته‌ختی سینگم كووتا. كچهتیوه په‌ست و به‌رچاوته‌نگ و خوێنتاڵه! ئه‌مرۆ "ئه‌و" هه‌ندێ ده‌گه‌ڵ پاسه‌وانێك قسه‌ی كرد و چه‌ند جارێ ده‌ستی بۆ لای ماڵی ئێمه ڕاداشت. وا وێده‌چێ، خه‌ریكی تڕهكهلكێیه! له‌وانه‌یه پۆلیسهكهی خۆش بكا!... به ڕاست پیاو چه‌نده زاڵم و زۆریكهر و له هه‌مان كات دا، به مه‌كر و سه‌یر و له‌به‌ر دڵانن!
18 ئۆكتۆبه‌ر: براكه‌م سێریۆژا، دوای بێشوێنێكی درێژ، شه‌و دره‌نگانێ هاته‌وه ماڵێ. پێش ئه‌وه‌ی بچته ناو پێخه‌فی، بانگیان كرده بنكهێ پۆلیسی گه‌ڕه‌كێ.
19 ئۆكتۆبه‌ر: خوێری! ڕووته‌ڵه‌ی خوێنتاڵ! ئه‌و بێشه‌رمه، ته‌واوی دوانزه ڕۆژی ڕابردوو، خۆی مات كردبوو هه‌تا براكه‌م، كه پارهێهكی دزیبوو و وون ببوو، ده دا‌و بخا.
"ئه‌و" ئه‌مرۆش هات و له سه‌ر دیواری ڕووبه‌ڕوو نووسی: " من ئازادم و ده‌توانم." حه‌یوانی گڵاو!.. زمانم ده‌رێنا و دمهلاسكهم كرد!
ساڵی 1883 زایینی
نووسراوی: ئانتۆن چێخۆف
وه‌رگێڕاوی: داشقه
له كتێبی "كۆمه‌ڵی به‌رهه‌می چێخۆف" وه‌رگێر به فارسی "سێ‌رۆژ ستێپانیان"
پێشكه‌شه به شاهۆ بۆ هه‌موو زوڵمێ لێی ده‌كرێ
1:07 AM
Comment
Tuesday, April 01, 2003
كازێوه یادی كردووم!
بۆیه دهمكووت خزم برای بابیشت بێ هه‌ر باشه.
با به كورتی هۆیه‌كانی نهنووسینێت بۆ بڵێم:
- له شوێنی كاره‌كه‌م ئینتێرنێت بۆم ده‌ست نادا و له به‌ر كارێ ناتوانم له‌وێ چ بنووسم.
- كه دێمه‌وه ماڵێ، له به‌ر خوشكم كهمپیۆتێرم وه‌به‌ر ناكه‌وێ، هه‌تا سۆمای چاو و تاقه‌تی ده‌ستی مابێ ئه‌وه ته‌ققه له كیبۆردێ دێنێ، له هه‌موو پیته‌كانیش دا (ه) له هه‌مووان كاڵتر بۆته‌وه!
پاشهبهرهشه، خۆت ئاسایی، ئینسافیش و هاوبه‌شیش نازانێ چییه.
- ئه‌و ده‌مه‌ی نۆره‌م دێ، درهنگانێكه و هه‌ر چی ده‌كه‌م بۆم نایه. قسه‌ی تازه چ له گۆڕێ دا نیه. كای كۆن به با كردنیش هێنده خۆش نیه.
جا مادام قسه‌م لێ براوه، هه‌ر منیش نیم وام به سه‌ر هاتووه، ئه‌وه له گه‌ڵ خدرۆكهی به دووقۆڵی قه‌وڵ وایه قسه‌ی سه‌ت ساڵ له‌وه پێش بگێڕینه‌وه.
له‌به‌ر دڵی كازێوهش با هه‌وه‌ڵ دانه‌شی پێشكه‌ش بێت به شاهۆ!
خوا سه‌بر و تاقه‌ت و ته‌مه‌نی درێژی داتێ، موسته‌حه‌قه!!
10:49 PM
Comment
Monday, March 17, 2003
کچهكهی مه‌لا
مه‌لای مه‌زمووره ورده نه‌قڵی زۆرن، باسی مه‌لا و تێگه‌یشتن و بۆچوونه‌كانی، باسی مهلاژنێ و باسی كه‌ره‌كه‌ی مه‌لای.
وه‌ك من له بیرم بێ تاقه له نه‌قڵێكی دا باسی كچه‌كه‌ی كراوه.
ده‌ڵێن كچی مه‌لا به گریان و له خۆ دان په‌نا ده‌باته ماڵه بابی و شكایه‌تیان له لا ده‌كا. ده‌ڵێ مێرده‌كه‌م لێی داوم و هاتووم ئێوه حه‌قم بكه‌نه‌وه.
مه‌لاش لێی هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پێ و دهیكووتێ. كه ده‌ست و باڵی ده‌گرن و لێی ده‌پرسن: مه‌لا چ باسه؟
ده‌گه‌ڕێته‌وه و به كچه‌كه‌ی ده‌ڵێ: بچوو به‌و سهگبابهێ مێردت بڵێ، مادام تۆ له كچی منت داوه، منیش تۆڵه‌ی له ژنه‌كه‌ت ده‌كه‌مه‌وه. هه‌تا تۆ كچم بكووتی منیش له ژنه‌كه‌ت ده‌ده‌م.!!
وا وێده‌چێ هه‌ر كچی مه‌لای نه‌بێ به‌و ده‌رده بچێ!!
ئه‌وی شكاتی زۆرداری به‌رێته لای گه‌وج و نه‌زانان هه‌ر خۆیه‌تی تێدا ده‌چێ. بڵێی خه‌تای كێ بێ؟؟
11:45 PM
Comment
Tuesday, February 25, 2003
كۆنه نه‌قڵێكی ناو كوردانه، براده‌رێكی سێریلانكایی ئه‌و ڕۆژانه بۆی گێڕامه‌وه. ده‌یكووت به ده، دوانزه ساڵی خۆشه‌ویستترین كتێبی كتێبێك بووه به ناوی داستانه‌كانی كوردی() كه بنكه‌ی میری رووسیا به زمانی وان، سینهالیز، چاپ وبڵاوی كردبۆوه. پێم وایه هه‌مان كتێبی م. ب. رۆدێنكۆ بێت.
ئه‌و كابرایه به كوردی بیستوویه‌تی، به ڕووسی نووسیوێتی و دوایه به سینهالیز وه‌رگێڕدراوه‌ته، ئه‌و براده‌ره به ئینگلیزی شڕ بۆ منی ده‌گێڕێته‌وه. دیسانیش بۆ من خۆمانه‌یه، دیسانیش ده‌ڵێی له ژیانی ئه‌مرۆی كورد، داستان و مهتهلۆكیان ساز كردووه. با ئه‌و نهقڵهی ئه‌و گێڕایه‌وه و من بۆم ته‌واو كرد باس بكه‌م، له وانه‌شه زۆرتان بیستبێتان و بیزانن:
"كابرایه‌ك بوو دوو كوڕی به ماڵ و منداڵی هه‌بوو دوور له خۆی ده‌ژیان. ڕۆژێكی ژنه‌كه‌ی دوای خه‌ون دیتن، ههلیپێچا بچێ و خه‌به‌ریان بزانێ و خه‌به‌ری بۆ بێنێته‌وه. مام سۆفی چاری نه‌ما ڕێگه‌ی گرته به‌ر.
دوور و نیزیكی مه‌زرای كوڕه گه‌وره‌كه‌ی، با ناوی برایم بێ، دیتی كوڕه چاو له ئاسمان ده‌گێڕێ و به ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێ. پرسی: كوڕم ئه‌وه چ باسه؟
وه‌ڵامی داوه: بابه له هه‌وری ده‌گه‌ڕێم و نایبینم. گه‌نمی دێمم كردووه و باران نه‌بارێ تێدا ده‌چم.
كووتی: خوا گه‌وره‌یه! ده‌بارێ، ده‌بارێ.
دیسان ڕێگه‌ی گرت و رۆیی. كه له ماڵی كوڕه چكۆله‌كه‌ی، سمایل، نیزیك بۆوه. دیتی ئه‌ویش چاو له هه‌وران ده‌گێڕێ. پرسی: كوڕم تۆش به ته‌مای بارانی؟
وه‌ڵامی داوه: نا بابه. خوا نه‌كا. گۆزه و دیزهیهكی زۆرم ساز كردووه و هه‌ڵم خستوون ویشك ببنه‌وه. هه‌ر ببارێ و تێدا ده‌چم.
كابرا چی نهكووت، گه‌راوه ماڵی خۆی. ژنه‌كه‌ی لێی پرسی: ده‌ی چۆن بوون؟ كوڕه‌كانم چ ده‌كه‌ن؟
كووتی: باران ببارێ سمایلم رۆ، ئه‌گه‌ر نهشبارێ برایمم رۆ!!"
ئه‌وه ئێستای ژیانی ئێمه‌یه.
بۆ به‌شداری له شه‌ڕ و ڕێگه دانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، توركیا داوای پاره وچهكێكی زۆری كردووه كه دوایه كوردی پێدهكووژێ.
شه‌ڕ ببێ و نه‌بێ هه‌ر ئێمه تێدا ده‌چین. كه شه‌ڕ نه‌بێ كوردی باشوور له ژێر چه‌پۆكی سه‌ددام، كه شه‌ڕ ببێ كوردی باكوور له ژێر چه‌پۆكی توركیا.
10:37 PM
Comment
Wednesday, February 05, 2003
به‌هره‌مه‌ندی شه‌ڕ
شه‌ڕ بۆته بنێشته‌خۆشكه‌ی زۆربه‌ی ده‌زگاكانی رایهگهندن، له ناو وێبلاگئاواش دا زۆر كه‌س ڕا و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و دیارده شوومه بڵاو كردۆته‌وه. یه‌كێ له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌متر باسی كراوه و ئیحسان به ڕاشكاوی پرسیوێتی بههرهێ ئه‌و شه‌ڕه‌یه. كێ به‌هره له شه‌ڕ ده‌با؟
دیاره زۆر كورد، هیوایان وایه ئاكامی ئه‌و شه‌ره بۆ كورد ئاسۆیه‌كی ڕووناكتر و داهاتوویه‌كی سه‌ربه‌ستتر بێ.
به بڕوای من وا وێناچێ. پێم وا نیه كوێخاكانی باشووری شێوه سه‌ربه‌خۆی كوردوستان، بێ هیچ هۆیه‌ك پێ بچه‌قێنن و سوور بن له سه‌ر داهاتووی هاوبه‌ش بۆ كورد و عه‌ره‌بی عێراق و سه‌ربه‌خۆیی كه ئێستا شێوه‌ێ به‌رێوه بردنی باشووری كوردوستانه، به بێده‌نگێكی وه‌لا بنێن! دیاره به "خواهیشت بێ و به زۆری" وایان تێگه‌یاندوون كه چتان له‌وه زیاتر به‌ر ناكه‌وێ. بۆ زیان و گیانیش دیاره كورد به‌شی هه‌ر ده‌بێ. له كوردانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام و له كوردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردوستان و ناوه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ش، به ماڵ و گیان و ئارام ده‌بێ به‌شی خۆیان پێشكه‌ش كه‌ن.
پرسیاره‌که هه‌ر ده‌مێنێ: كێیه به‌هره‌مه‌ندی شه‌ڕ؟
به پێی لێكدانه‌وه‌ی 'نیویۆركتایمز' ئه‌و شه‌ڕه بۆ ماوه‌ی سێ مانگی هه‌وه‌ڵ پێویستی به پتر له 110 بیلیۆن(میلیارد) دۆلاره، به ئاڵ و گۆڕی ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكاوه پتر له 200 بیلیۆن خه‌رجی ئه‌و شه‌ڕه ده‌بێ.
پرسیارێكی دیكه دێته گۆڕێ: كێ ده‌بێ ئه‌و پاره‌یه دابین بكا؟
ئه‌و پرسیاره و وه‌ڵامه‌كه‌ی هۆی نابه‌دڵی ولاتانی ئوروپی ڕوون ده‌كاته‌وه. ئه‌ڵمان و فه‌ره‌نسه به ڕاشكاوی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌رجی ئه‌و شه‌ڕه زۆره و چ متمانه‌یه‌ك نییه له ماوه‌یه‌كی كورت دا چه‌ند شه‌ڕی وا نه‌قه‌ومێ! به ڕاشكاوی ده‌پرسن دوای عێراق( نه‌ك سه‌ددام!) نۆرهێ كێیه یا كوێیه؟ چوون ده‌زانن به‌شێ له‌و خه‌رجه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی وان وه‌ک هاوپه‌یمان و دۆستی ئه‌مریكا، بۆیه خۆ له هاوپه‌یمانی و هاولایه‌نی ئه‌و شه‌ڕه ده‌شارنه‌وه. وڵاتانی ناوچه‌ش وه‌ك سه‌عوودی و كوێت هه‌ر به ته‌مای خۆ شاردنه‌وه له هاو به‌ش بوون له‌و خهرجهن.
ئه‌و پاره‌یه چی لێدێ و بۆ كوێ ده‌چێ؟
ئه‌مریكا و ئینگلیس گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی ساز كردنی ئامرازی شه‌ڕ و ته‌قه‌مه‌نیان هه‌یه. بۆ له گه‌ڕ دا بوونی ئه‌و كارگه‌یانه ده‌بێ شه‌ڕ هه‌بێ و ئه‌و ته‌قه‌مه‌نی و ئامرازانه تێدا بچن تا هی تازه‌تر جێیان بگرێته‌وه. دوای كاول بوونی ولات، ساز كردنه‌وه‌ی ڕێگا و بان و هه‌موو ئه‌و بینا و سازكراوهی شه‌ڕ وێرانی كردووه كێ ده‌یكا و پاره‌ی پێ په‌یدا ده‌كا.
هه‌ر ئێستا له ئه‌فغانستان ئه‌و شه‌ریكه‌ی سازكردنه‌وه‌ی سیستێمی ته‌له‌یفوونی وه مل گرتووه، ئه‌مریكیه و به چوار قاتی نرخی ڕاسته‌قینه‌ی كۆنه ئامرازی ئه‌مریكی و ئوروپی ده‌کار ده‌كا. خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بێ ئاگاداری ده‌بێ پاره و سوودی پاره‌ی ئه‌و شه‌ریكه بده‌نه‌وه.
جگه له‌و دوو هۆیه، هۆی هه‌ره سه‌ره‌كی قه‌ومانی شه‌ڕ نهفته. ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین مشتری نهفته و نه‌فتی گران یا به نرخی نادیار ده‌بێته هۆی سه‌ر و خوار كردنی بازاره‌كانی. بۆیه به ده‌ست گرتنی نه‌فتی عێراق، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یا به دزی، یاریدهێ بازاره‌كانی ئه‌مریكا ده‌دا.
ئه‌گه‌ر وڵاتانی دیكه یاریده‌ی ئه‌مریكا نه‌ده‌ن، كێ ده‌بێ ئه‌و پاره‌یه دابین بكا، دیاره ئه‌مریكا خۆی. كه وا بێ ئه‌ویش له شه‌ڕ دا زیانی پێده‌گا؟؟ وا وێناچێ؟
ئه‌و پاره‌یه له زاری كرێكار و هه‌ژاری ئه‌مریكا ده‌گێڕدرێته‌وه و ده‌چێته ناو گیرفانی شه‌ریكه هه‌ره دهولهمهندهكانی ئه‌مریكا. شه‌ڕ ته‌نیا بیانوویه‌كه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی پتری خه‌لكی ولاتی خۆیان و ولاتانی تر.
ئه‌وی ده‌رهێنه‌رانی ئه‌و شه‌ڕه به خه‌ونیشیان نه‌بینیوه و له هیچ كات و ساتێك دا پشتگیری لێ ناكه‌ن سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی كورد و گه‌لانی تره!
بۆ هه‌موو و هه‌ر ئه‌مریكاییه‌كی خاوه‌ن ده‌سه‌لات، به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتدارانی توركیا و ئێران و عێراق زۆر زۆر گرنگتره له گه‌لی كورد و داخوازیه‌كانی. بڵێی كه‌ی كورد دان به‌و ڕاستییه دا بنێ و پشت به خۆی ببه‌ستێ؟
11:17 PM
Comment
|